I K L F

ئامانجی فیدراسیۆن

hakar.herki

ئامانج
1- فیدراسیۆن لە ڕووی ماددییەوە قازانجنەویستە.
2- فیدراسیۆن لە بواری سیاسی و ئایینی و مەزهەبی و ڕەنگ و ڕەگەزەوە بێلایەنە.
3- بۆ یەکڕیزی مامۆستایان، فێرخوازان، خوێندنی کوردی لە دیاسپۆرا تێ دەکۆشێت.
4- لە بواری خوێندنی زمانی کوردی، بۆ ئەم ئامانجە گشتییانە تێ دەکۆشێت:
أ‌- بە یاساکردنی خوێندنی کوردی لەو وڵاتانەی کە کوردیان تێیاندا نیشتەجێ بووە و تا ئێستا خوێندنی کوردی و کەمەنەتەوەکان بە فەرمی دانی پێدا نەنراوە.
ب‌- دروستکردنی فێرگە و ناوەندی خوێندنی زمانی کوردی لەو وڵاتانەی کە زمانی کوردی و زمانی کەمەنەتەوەکان تێیاندا بە یاسا و بە فەرمی ڕێگەی پێدراوە بەڵام تا ئێستا خودی دەوڵەت بەو ئەرکە هەڵنەساوە.
ت‌- هاوکاریکردن و پاراستن و بەرەوپێشبردنی خوێندنی کوردی لەو وڵاتانەی کە فێرگە و قوتابخانە و پۆلی کوردی حکومی یا تایبەتی تێیاندا دامەزراوە.
ث‌- کردنەوەی خولی پیشەیی و کۆنفرانس و کۆڕ و کۆبوونەوەی ئەکادیمیی زمانەوانی بۆ مامۆستایانی زمانی کوردی.
ج‌- دروستکردنی ناوەندێکی فراوانی سەرچاوەی ئەلیکترۆنی و فیزیکی بۆ زمان و فەرهەنگی کوردی.
ح‌- کوردانی تاراوگە هان دەدات بۆ خوێندنی زمانی کوردی و پاراستنی زمانەکەمان بەبێ جیاوازی تەمەن و ڕەنگ و ئایین.
خ‌- فیدراسیۆن لە پەیوەندییەکانی لە گەل ناوەندەکانی بڕیاردەر لە تەواوی دونیادا لۆبێی بەرژەوەندییەکانی زمانی کوردی دروست دەکات.
د‌- بڵاوکردنەوەی فەرهەنگی کوردی و ئاڵوگۆڕی زمانەوانی و فەرهەنگی لە دیاسپۆرا لە نێوان کورد و نەتەوە جیاوازەکانی تردا.
ذ‌- کۆکردنەوەی تەواوی مامۆستایانی کوردی دیاسپۆرا لە چوارچێوەی یەک فیدراسیۆنی زمانی کوردی. فیدراسیۆن ببێتە نوێنەری زمانی کوردی لە جیهان.