I K L F

مەرجەكانی ئەندامبوون

hakar.herki

جۆرەکانی ئەندام
1- ئەندامی چالاک: ئەوانەن کە بەتەواوی بەشداری کار و چالاکییەکانی فیدراسیۆن دەکەن و پارەی بەشداری ساڵانە دەدەن کە بریتییە لە (25) یۆرۆ بۆ یەک ساڵ.
2- ئەندامی پشتیوان: ئەوانەن کە پشتگیری لە کارەکانی فیدراسیۆن دەکەن لە ڕێگەی وتار یا پارەی پشتیوانی یا هەر هۆکارگەلێکی تر.
3- ئەندامی فەخری: ئەو مامۆستایانەن کە بە هۆی خزمەتی سەرووی (10) ساڵ یا خزمەتێکی تایبەتی بە فیدراسیۆن یا بە زمانی کوردی پێیان دەبەخشرێت.

مەرجەکانی ئەندامبوون:
1- هەرکەسێک مامۆستای زمانی کوردی بێت یان حەز بە زمان و ئەدەبی کوردی بکات و پشتگیری بکات لە زمانی کوردی.
2- هەر مامۆستایەکی زمانی کوردی کە پەیڕەوی ناوخۆی فیدراسیۆن قبووڵ بکات.
3- هەر کەسێک کە بەشداری لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی فیدراسیۆنەکەدا بکات
4- دەبێت پارەی بەشداری ساڵانەی بدات. کە بۆ هەر ساڵێک (25) یۆرۆیە.
5- دەبێت باوەڕی بە ئاڵای کوردستان و خاکی کوردستان و زمانی کوردی هەبێت.

مافەکانی ئەندامان:
1- مافی بەشداریکردن لە چالاکییەکانی فیدراسیۆن، لەوانەش کۆبوونەوە و بۆنەکان.
2- مافی دەنگدان لە کۆبوونەوە گشتییەکان، لەوانەش هەڵبژاردن و بڕیاردان.
3- مافی دەستنیشانکردن و ناردنی بۆ کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە زمان.
4- مافی خۆکاندیدکردن بۆ پۆستە هەڵبژێردراوەکان لە فیدراسیۆن.
5- مافی سودمەندبوون لە هەر ماف و ئیمتیازاتێک کە فیدراسیۆن بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدەستی دەهێنێت بۆ مامۆستایان.
6- مافی سودمەندبوون و بەشداریکردن لە هەر کۆنگرە و کۆنفرانسێکی زمانەوانی و ئەکادیمی کە فیدراسیۆن لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە جیهانییەکان و کۆنفرانسە جیهانییەکان بەدەستی دەهێنێت